وەزیرانی بەرگریی تورکیا و ئەندۆنێژیا کۆبوونەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i414835-وەزیرانی_بەرگریی_تورکیا_و_ئەندۆنێژیا_کۆبوونەوە
وەزیرانی بەرگریی تورکیاو ئەندۆنێزیا گەڵاڵەی ھاوکاریی دووقۆڵییان پەسەند کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 03, 2023 19:49 Asia/Tehran
  • وەزیرانی بەرگریی تورکیا و ئەندۆنێژیا کۆبوونەوە

وەزیرانی بەرگریی تورکیاو ئەندۆنێزیا گەڵاڵەی ھاوکاریی دووقۆڵییان پەسەند کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئەنادۆڵ، «پرۆبووا سوبیانتۆ» وەزیری بەرگریی ئەندۆنێزیا ڕۆژی هەینی بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەیشتە تورکیا.

لەگەڵ گەییشتنی «سۆبیانتۆ» لەگەڵ هاوتا تورکەکەی، خولوسی ئاکار کۆبووەوە و قسەی کرد.

دوای ئەم کۆبوونەوەیە، هەردوولا "پلانی جێبەجێکردنی هاوکاریی سەربازی"یان پێکەوە واژۆ کرد.

لە دیدارەکەیدا لەگەڵ سوبیانتۆ، ئاکار ئاماژەی بە پێویستیی زیادکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد لە بوارەکانی مەشق و ڕاهێنانی سەربازی و پیشەسازییەکانی بەرگری و وتی:، پلانی جێبەجێکردنی هاوکارییە سەربازییەکان ڕۆڵێکی گرینگی دەبێت بۆ ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەو و جیهان.

«سوبیانتۆ» هەروەها جەختی لە پێویستیی جێبەجێکردنی خێرای پلانی هاوکاریی سەربازی کردەوە.