میدیاکانی تورکیا: ئاشتەوایی نێوان ئەم وڵاتە و سوریا بەبێ پشتیوانیی ئێران ڕێی تێ ناچێ
میدیاکانی تورکیا ئاشتەوایی ئەم وڵاتە و سوریایان بەبێ پشتیوانیی ئێران بە مەحاڵ زانی.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ماڵپەڕی «تێلێ 1»ی تورکیا بابەتێکی بەناونیشانی "بە بێ ئێران ناکرێ" لە نووسینی "حوسنی مەحەلی" بڵاو کردەووتەوەو نووسیویەتی: "دامەزراندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییە گشتگیرەکان و ئاشتەوایی نێوان تورکیا و سووریا بەبێ پشتیوانیی ئێران سەر ناگرێت.
ئەم وتارنووسە بەناوبانگەی تورکیا باسی کشانەوەی سوپای تورکیا لە ناوچە داگیرکراوەکانی باکووری سوریاو کۆتایی هاتنی پشتیوانیکردنی گروپە چەکدارەکان و ئۆپۆزسیۆنی سوریاو وەستاندنی دژایەتی تورکیا بۆ ئۆپەراسیۆنی سوپای سوریا بەمەبەستی گرتنەوەی ئیدلبی لە ڕیزی ئەو مەرجانە زانیوە کە بۆ دیدارەکە پێویستن و نووسیویەتی: ئەگەر ئەم مەرجانەش جێبەجێ بکرێن، تورکیا ھەمیسان ھەر بە خواستی خۆی ناگات.
"حوسنی مەحەلی" وتیشی: ئەمانە مەرجگەلێکن کە هەمووان دەیزانن، بەڵام بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا داوای بەشداریی ئێران لە دانوستانەکان و هەوڵی نێوەندگیریی ڕووسیا دەکات و ئەمەش وایکردووە کە لە سەردەمی نوێدا دامەزرانی پەیوەندی و ئاشت بوونەوەی ئەنقەرە لەگەڵ دیمەشق بە بێ ھاوکاریی ئێران مسۆگەر نەبێت.