شوبات 09, 2023 20:54 Asia/Tehran
  • سەرهەڵدان و بشێوی لە گرتوخانەی «هاتای»ی تورکیا، لانیکەم دوازدە کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە

لەئاکامی سەرهەڵدان و بشێوی لە گرتوخانەی «هاتای»ی تورکیا لانیکەم دوازدە کەس کوژران و بریندار بوون.

لەئاکامی بشێوی و سەرهەڵدانی دووسەدو پەنجا کەس لە گیراوانی گرتوخانەی «هاتای»ی لە تورکیا بۆ ناڕەزایەتی بەرامبەر بە مۆڵەت نەدرانیان بۆ پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵە بوومەلەرزەلێدراوەکانیان لانیکەم سێ گیراو کوژران و نۆ کەسی دیکەش بریندار بوون.

لەئاکامی تەقەی هێزەکانی ژەندارمە بەرەو سەرھەڵداوانی گرتوخانەی «هاتای»، ژومارەیەک کوژران و برینداربوون. هەربەپێی ئەم ڕاپۆرتە دوازدە گیراو ڕاگوێزراون بۆ نەخۆشخانە کە سێ کەسیان گیانیان لە دەست داوەوئەوانی تریش نێردراونەتە گرتووخانەی دیکە.

گیراوەکان کە پەرۆشی خێزانەکانیان لەبن داروپەردووی بوومەلەرزەکە بوون بەنیازی پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بوون ، کەچی سەرەڕای ئەوەش بەریان پێ گرتن و هاوکات هێندێک لە وێنەکانیش نیشاندەری ئاگرکەوتنەوەو بەڕێکرانی هێزی ئاگرکوژێنەوەن بۆ ئەو گرتووخانەیە.

سەرپەیڤ