شوبات 10, 2023 16:04 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا بۆ زیاتر لە ١٨ هەزار کەس

ناوەندی بەرپەرچدانەوەی کارەساتەکانی تورکیا "ئافاد" شەوی پێنجشەممە لە سەر ھەینی ڕایگەیاند، ژمارەی گیان لە دەست داوانی بوومەلەرزە ٧.٨ ڕیختەرییەکە بۆ زیاتر لە ١٨ هەزار کەس ھەڵکشاوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم ناوەندە ڕایگەیاندووە کە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەم وڵاتە گیانیان لەدەست داوە بۆ ١٨ هەزار و ٣٤٢ کەس ھەڵکشاوەو ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ٧٤ هەزار و ٢٤٢ کەس زیادی کردووە.

دوایین ڕێژەی گیان لە دەست داوانی تورکیا ١٦ هەزار و ٥٤٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش ٦٣ هەزار و ٧٩٤ کەس بوو.

ئەم ڕێژەیە لەلایەن «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیاوە لە سەردانەکەیدا بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکانی دەستی بوومەلەرزە لە پارێزگای «غازی عانتەب» ڕایگەیاندرا بوو.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە کاتی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەدا شەش هەزار و ٤٤٤ باڵەخانە وێران بوون.

ھەر لەم کاتەدا «خلوسی ئاکار» وەزیری بەرگریی تورکیا شەوی ھەینی ڕایگەیاند: ٥٠٠ گەشتی ئاسمانیی بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە ئەنجامدراون.

ئەوەشی ڕاگەیاند کە لە ئێستادا زیاتر لە چوار هەزار سەرباز سەرقاڵی ھەڵمەتی گەڕان و ڕزگارکردنن لە پارێزگای هاتای.

سەرپەیڤ