شوبات 15, 2023 10:30 Asia/Tehran
  • دژایەتیی «کلیچدارئۆغڵو» لەگەڵ دواخستنی وادەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا

«کەمال کلیچدار ئۆغڵو» ڕێبەری پارتی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماریخوازی گەلی تورکیا ڕایگەیاند: سەرەڕای ئەو وێرانکارییە بەرفراوانەی بەهۆی بوومەلەرزە بەهێزەکەوە دروست بووە، بەڵام پێویستە هەڵبژاردنی سەرتاسەری وەک بڕیارە لە مانگەکانی مای یان ژوئەن بەڕێوەبچێت.

دوابەدوای بوومەلەرزە سەختەکەی حەوتەی ڕابردوو لە تورکیا، «بولێنت ئارینچ»، جێگری پێشووی سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە، پێشنیاری کرد کە هەڵبژاردنە گشتییەکانی داهاتوو دوابخرێن تا ئەو کاتەی ئەو کێشە و گرفتانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ھاتوونەتە ئاراوە چارەسەر بکرێن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا، ڕێبەری پارتی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماریخوازی گەلی تورکیا وێڕای ڕەخنە گرتن لە پێشنیاری دواخستنی وادەی هەڵبژاردن، وتی: بە پێی دەستووری تورکیا هەڵبژاردن لەم وڵاتە تەنیا لە کاتی سەرھەڵدانی شەڕدا بە دواکەوتن بەرپا دەکرێت.

«کەمال کلیچدارئۆغڵو» وتیشی: بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە لە ئێستادا شەڕ لە تورکیادا نییە، کەوا بوو  هەڵبژاردنیش بە دواکەوتنەوە ئەنجام نادرێن.

ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بە دوورکەوتنەوە لە هەڵبژاردن سوودی بۆ هیچ کەسێک نابێت ، وتیشی: بەپێی یاسا پێویستە هەڵبژاردنی ئەم وڵاتە لە ١٨ی ژوئەن دا ئەنجام بدرێت.

سەرپەیڤ