شوبات 19, 2023 21:14 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی تورکیا چالاکیی فریاگوزارانی ئێرانی لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان بەرز نرخاند

«مەولود چاوشئۆغڵو» وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئامادە بوون لە نەخۆشخانەی مەیدانیی ئێران لە شاری بوومەلەرزەلێدراوی «ئادیامان» چالاکیی فریاگوزارانی ئێرانی لە کارەساتە سروشتییەکەی ئەم دواییەی تورکیای بەرز نرخاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئیرنا،«چاوشئۆغڵو» وەزیری دەرەوەی تورکیا لە میانەی  سەردانەکەی بۆ نەخۆشخانەی مەیدانیی تەندروستی و فریاگوزاری و چارەسەریی ھێزی وشکانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری ئادیامان بە زمانی فارسی ئەو ھەوڵانەی فریاگوزارانی ئێرانی بەرز بەرز نرخاند.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لەم سەردانەدا وتی: دەزانم هێزی فریاگوزاریی ئێران لەم بوومەلەرزەیەدا خزمەتێکی گەورەیان کردووە بەم پێیە و من و وڵاتی تورکیاش خۆمان بە قەرزاریان دەزانین.

لەم سەردانەدا بەرپرسی ئەم ناوەندە پزیشکییە وێڕای ڕوونکردنەوەی خزمەتگوزاری و ڕێکارە لەبەرگیراوەکان لە شاری ئادیامان،بەردەوامیی ئۆپەراسیۆن و خزمەتگوزاری و چارەسەری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە لە تورکیای ڕاگەیاند.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە «قادر چلیک» سەرۆکی ناوەندی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی تورکیا (ئافاد)، لە میانەی ڕێوڕەسمی واژۆی بەڵگەی  وەرگرتنی کەرەستەو کەل و پەلی فریاگوزاریی ئێران بۆ تورکیا لە شاری بوومەلەرزە بەرکەوتووی «ئادیامان»، خزمەتگوزارییەکانی گروپی ئۆپەراسیۆن و فریاگوزاریی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران و هەروەها ئەو هاوکارییانەشی کە لە لایەن ئێرانەوە بۆ لێقەوماوانی تورکیا ڕەوانەکراوە، بەرز نرخاند.

سەرپەیڤ