شوبات 22, 2023 12:16 Asia/Tehran
  • سەلاحەدین دەمیرتاش: با لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن کۆببنەوە و بەرنامەیەکی هاوبەش بۆ گرتنەدەستی دەسەڵات ئامادە بکەن

هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند: با لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن کۆببنەوە و بەرنامەیەکی هاوبەش بۆ گرتنەدەستی دەسەڵات ئامادە بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لەد میدیاکانی نزیک لە ھەدەپە، «سەلاحەدین دەمیرتاش» هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، لە ڕووداوی بومەلەرزەکەی ٦ی ئەم مانگەدا سەرەباری کەمتەرخەمییەکانی دەسەڵات، بەڵام گەلانی تورکیا یەکێتییەکی بەهێزیان بۆ کاری پێکەوەیی نیشاندا، بۆیە پێویستە لەم کاتەدا لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنیش کۆببنەوە و بەرنامەیەکی هاوبەش بۆ گرتنەدەستی دەسەڵات ئامادە بکەن.

وتیشی: لە ڕووداوەکەی ئەم دواییەدا حکومەتی تورکیا بەمەبەست سیاسەتێکی جەمسەرگیریی پەیڕەوکردو نەیتوانی لە ئاست وەڵامدانەوەی دۆخەکەدا بێت، بەڵام گەل بە هاوکاریکردنی یەکتریی توانی یەکێتییەکی روحی بۆ ٨٥ ملیۆن کەس پێک بێنێ.

هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان ئەوەشی خستەڕوو کە، لەئێستادا کاتی ئەوەیە سیاسەتمەداران ئەو ورەی پێکەوەییەی گەل بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکان ڕەچاو بکەن، بۆیە پێویستە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنیش دەبێ کۆببنەوە و بەرنامەیەکی هاوبەش ئامادە بکەن، چونکە لەمەودوا دەبێت هەموان سیاسەتی دابەشکردن و بەدوژمنکردنی ئەوی دیکە بوەستێنن و کار لەسەر سیاسەتی چارەسەری بکەن.

سەرپەیڤ