شوبات 24, 2023 23:10 Asia/Tehran
  • پلاندانەری تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ئەستەمۆڵ لە سوریا کوژرا

سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا دەڵێن: ڕێکخراوی هەواڵگریی تورکیا (میت) لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە سوریا توانی پلاندانەری تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ئەستەمۆڵ بکوژێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئانادۆڵ، سەرچاوە ئەمنییەکان لە تورکیا ڕایانگەیاندووە کە دەزگای هەواڵگریی ئەو وڵاتە (میت) توانیویەتی ھێندێک زانیاریی لە بارەی «خەلیل مونجی» پلاندانەری تەقینەوە تیرۆریستییەکەی شەقامی «ئیستقلال» لە ئەستەمۆڵ و سەقامگرتنی لە شاری قامیشلۆی پارێزگای حەسکەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەست کەوێت.

وەک باسیش کراوە «خەلیل مونجی» ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)بووەو ڕێکخراوی هەواڵگریی تورکیا (میت) لە کاتێکدا کە پەیوەندیی لەگەڵ فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل هەبووە، بە دوای دا گەڕاوە.

ئەم سەرچاوە ئەمنییانەی تورکیا ڕاشیانگەیاندووە «خەلیل مونجی» کە ٢٢ی فڤریە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە قامیشلۆ کوژراوە، فەرمانی بە «ئەحلام بەشیر» و «بیلال حسان» ئەنجامدەرانی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەستەمۆڵ داوە و بواری بۆ هەڵاتنی «بیلال حسان»ی بۆ تورکیا خۆش کردووە .

«ئەحلام بەشیر» ئەنجامدەری تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ئەستەمۆڵ، دانی بەوەدانابوو کە ئەندامی گرووپی پەکەکە و یەکینەکانی پاراستنی گەل لە سووریا بووە و فەرمانی لێ وەرگرتوون.

سەرپەیڤ