ئادار 14, 2023 13:00 Asia/Tehran
  • دەرکرانی زیاتر لە ٢١ هەزار کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 21 هەزار و 211 کۆچبەری نایاسایی لەو وڵاتە دەرکراون.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، جگە لە ڕێگریکردن لە هاتنە ناوەوەی دەیان هەزار پەناخواز و کۆچبەر، تورکیا هەزاران کۆچبەری نایاسایی دەستبەسەر و دیپۆرت کردووەتەوە. لە هەمان کاتدا بەشێکی زۆر لە پەنابەران و کۆچبەران بەهۆی کێشەی ئابووری و ئەمنیی سەختەوە ناچارن وڵاتەکانیان بەجێ بهێڵن و کۆچ بکەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیلنا، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەردەوام دەبێت لە پڕۆسەی گرتن و ڕاگواستنی کۆچبەرانی نایاسایی لەم وڵاتە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە دوایین نمونەدا ١٣٤ کۆچبەری نایاسایی ئەفغانی لە ئەستەمۆڵ لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە دەستگیرکراون و گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان.

سەرپەیڤ