ئادار 17, 2023 17:55 Asia/Tehran
  • دادگای کۆبانی بۆ ماوەی مانگێک دواخرا و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٤ سیاسەتمەداری کورد دەرچوو

دادوەرەکانی دادگای کۆبانی فەرمانی دەستگیرکردنی ٤ سیاسەتمەداری کوردیان دەرکرد و دانیشتنی داهاتوویان بۆ ١٢ی ئاپریل دواخست.

ڕاگەییشتن بە درێژەی پرۆسەی دادگای ناڕەزایەتییەکانی کۆبانی دوای ئەوەی کۆبوونەوەی ئەم حەوتەیە بەبێ ئامادەبوونی پارێزەران و سیاسەتمەدارانی تۆمەتباری دۆسیەکە ئەنجامدرا، بۆ ١٢ی ئاپریل دواخرا.

بیست و سێھەمین کۆبوونەوەی دادگای کۆبانی لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە هیچکام لە تۆمەتباران و پارێزەرەکانیان ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوون. کۆڕی دادگای دۆسیەی کۆبانی، کە تیایدا مامەڵە لەگەڵ تۆمەتی ١٠٨ سیاسەتمەداری کورد لەوانە سەرۆکانی پێشووی «هەدەپە» و ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی ناوەندیی ئەم پارتە دەکات، جگە لەو ١٧ کەسەی کە لە ٦ ساڵ لەمەوبەرەوە لە زینداندان، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ٤ سیاسەتمەداری دیکەی کوردیش دەرکردو ناوەی خستنە لیستی سووری داواکراوانەوە.

لەکاتی درێژکردنەوەی سزای زیندانیکردنی ١٧ تۆمەتباری دۆسیەی کۆبانی، دادگا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ «شنای ئۆروچ»، «فیلیز ئەسڵان»، «عەبدولسەلام دەمیرقاران» و «فەرهاد ئاکسۆ» دەرکرد و ناوی خستنە لیستی سووری داواکراوانەوە.

سەرپەیڤ