ئادار 24, 2023 15:13 Asia/Tehran
  • ئەردوغان: ئۆپراسیۆنەکانمان بەردەوام دەبێت

«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە ناوەوەو دەرەوەی سنورەکاندا بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی هەمو هەڕەشە تیرۆریستییەکان بۆ سەر گەل لەناو دەچن.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی تورکیا، «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» لە وتارێکدا دوای بەشداریکردنی لە بەربانگ لەگەڵ ئەو کەسانەی کە بەهۆی بومەلەرزەکەی 6ی شوباتەوە لە پارێزگای «کەهرامانمەڕەش» زیانیان بەرکەوتبوو رایگەیاند: ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان لە ناوەوەو دەرەوەی سنورەکانمان بەردەوام دەبن، ھەتا ئەوکاتەی کە دوا هەڕەشەی تیرۆریستی بۆ سەر وڵات و گەلەکەمان لەناو دەچێت.

وتیشی: هێزەکانی وڵاتەکەی نەک تەنها تیرۆر تێک دەشکێنن، بەڵکو پلانی گڵاوی ئەو کەسانەش پوچەڵ دەکەنەوە کە پاڵپشتی لە تێکدەران دەکەن و چەک و تەقەمەنییان بۆ دابین دەکەن. 

سەرۆک کۆماری تورکیا باسی لەوەشکرد: پێکەوە هەوڵی بەچۆکداھێنانی تورکیا لە ڕێگەی تیرۆرەوە، پوچەڵ دەکەینەوە، هەربۆیە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان تا کۆتایی هەڕەشە تیرۆریستییەکان بەردەوام دەبێت.

سەرپەیڤ