نیسان 02, 2023 23:27 Asia/Tehran
  • ئاکار: هێزە چەکدارەکانی تورکیا دەیان تیرۆریستیان لەنێو بردووە

«خلوسی ئاکار» وەزیری بەرگریی تورکیا بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا دەیان تیرۆریست کوژراون.

حکومەتی تورکیا لە سەرەتای دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ەوە، ئەم گروپە و لقە لاوەکییەکانی خستووەتە نێو لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان و وێڕای ناساندنیان وەک تیرۆریست بە جیھان، لە ھەموو شوێنێکیش دا بەرنگاریان دەبێتەوە.

ھەڵبەت بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سنووربەزێنەکانی سوپای تورکیا لە باکوری سوریا و باکوری عێراق دژی پێگەی ئەو گروپانە، ململانێی نێوان ئەندامانی پەکەکە و لقەکانی تری بە دەگمەن لە ناوخۆی تورکیا ڕوودەدات، بەڵام لەم دواییانەدا شەڕ لە دژی ئەو گروپانە لە ناوخۆی تورکیادا چووەتە قۆناغێکی نوێ و ئۆپەراسیۆنێک بە ناوی "گەمارۆدانی ئێرن" لە ناوچە جیاوازەکانی ئەم وڵاتە ئەنجام دەدرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی TRT، «خولوسی ئاکار» وەزیری بەرگریی تورکیا لە ناوچەی بوومەلەرزەلێدراوی خەتای ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە ماوەی ٣ مانگی ڕابردوودا ٣٤٠ تیرۆریستیان کوشتووە.

وەزیری بەرگری تورکیا دەشڵێت: شەڕی دژی تیرۆر بە ورەیەکی بەرزوو خێراییەوە  بەردەوامەو ئیدی گرنگ نییە کێ لە پشتیانەوەیە.

سەرپەیڤ