نیسان 23, 2023 19:27 Asia/Tehran
  • ڕەتکرانەوەی بانگەشەی ئەردۆغان لەلایەن کلیچدارئۆغڵوەوە

ڕکابەری سەرەکیی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیادا، بانگەشەکەی ناوبراوی سەبارەت بە شیمانەی داخرانی ڕێکخراوی کاروباری ئایینی تورکیای لە ئەگەری هاتنە سەر دەسەڵاتی نەیارەکانی، ڕەت کردەوە.

ڕێکخراوەی کاروباری ئایینی لە تورکیا ڕێکخراوێکە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری ئایینی کە لە شێوەی ڕێکخراوێکی کارگێڕیی ڕێک و پێک و لە ژێر چاودێریی ڕاستەوخۆی سەرۆکی جێبەجێکاری وڵات کاردەکات و سەرۆکی ڕێکخراوەکەش لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە  بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەستنیشان دەکرێت کە ھەڵبەت دەکرێت بۆ ماوەیەکی دیکەش درێژ بکرێتەوە.

حکومەتەکانی تورکیا لە قۆناغە جیاوازەکاندا  پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ ئەو ڕێکخراوە ئاینییە هەبووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن بە گێڕانەوە لە "T24"، کەمال کلیچدارئۆغڵو، سەرۆکی پارتی کۆماری گەلی تورکیا لە وتارێکدا لە شاری «ئادی یامان» تیشکی خستەسەر دامەزرانی ڕێکخراوی کاروباری ئایینی تورکیا لە سەردەمی دەسەڵاتی حزبەکەی داو وتی: ئەم ڕێکخراوەیە لە لایەن پارتی کۆماری گەلەوە دامەزراوەوکەس دەسەڵاتی داخستنی ئەم ڕێکخراوەیەی نییە.

ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا لە ھاوکات لەگەڵ ھەڵبژاردنی سەرتاسەریی پەرلەمانی تورکیا لە ١٤ی مای (٢٤ی بانەمەڕ) بەڕێوەدەچێت و بەپێی دوایین ڕاپرسیەکان، تا ئێستا «کەمال کلیچدارئۆغڵو» ڕکابەری سەرەکیی «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆکی ئێستای تورکیا، لە پێشەوەیە.

سەرپەیڤ