نیسان 23, 2023 20:24 Asia/Tehran
  • بەڵێنی ئەردۆغان سەبارەت بە پتەوکردنەوەی بیناکانی ئەستەمۆڵ

سەرۆک کۆماری تورکیا شەوی شەممە لە سەر یەکشەممە جێبەجێکردنی پلانی دروستکردنی بینای دژە بوومەلەرزە و چاککردنەوەی سەرجەم خانووەکانی ئەستەمۆڵی لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی "ئانادۆڵ"، «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە میانی مەراسیمی ڕادەستکردنی خانووە گوندییەکانی پارێزگای "غازی-ئەنتەپ" لە باشووری ڕۆژئاوای تورکیا کە لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە کاول ببوو، بەڵێنی دروستکردنی بینای دژە بوومەلەرزە لە ئەستەمۆڵی دا.

ئەردۆغان وتیشی: حکومەتەکەی بەنیازە ساڵانە ٣٠٠ ھەزار خانوو لە ئەستەمۆڵ ئاوەدان بکاتەوە و لە ماوەی پێنج ساڵدا هیچ باڵەخانەیەکی مەترسیداریان نابێت.

سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها بەڵێنی دا کە ئەمساڵ ٣١٩ هەزار خانوو بە کەسانی خاوەن مەرج و شایستە بدرێت.

ئەردوغان لە ھەل و مەرجێکدا بەڵێنی پێنج ساڵە بە جەماوەری تورکیا دەدات کە ھەڵبژێردرانەوەی دووبارەی وەک سەرۆک کۆماری تورکیا تەمێکی چڕوپڕی لە سەرەو ڕوون نییە.

سەرپەیڤ