نیسان 23, 2023 21:17 Asia/Tehran
  • دەمیرتاش بەمەرجی ڕوخانی ئەردوغان بەڵێنی چەکداماڵینی پەکەکە دەدات

«سەڵاحەدین دەمیرتاش» ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان«ھەدەپە» رایگه‌یاندووە، شکست ھێنانی «ئەردوغان» لە ھەڵبژاردنەکاندا،دەرگای چارەسەرکردنی کێشەی شەڕی چەکداری لە وڵات دا دەخاتە سەر پشت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر، «سەڵاحەدین دەمیرتاش» ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان«ھەدەپە» لە وتووێژێکی نووسراوەدا لەگەڵ بەشی تورکیی دەنگی ئەمریکا لە ژوری زیندانەکەیەوە، باسی کاریگەریی خۆی بەسەر «په‌که‌که‌»ەوە کردووەو نوسیویه‌تی: مەسەلە ئەوە نییە کە ئایا (پەکەکە) گوێم لێ دەگرێت یان نا، دیارە ئەگەر پەیوەندییان پێوە بکەم، گرنگی نادەن،  بەڵام ئەگەر هەندێک هەنگاو بۆ چارەسەری لە پەرلەمان لە چوارچێوەیەکی کراو و شەفاف و یاسایی دا ھەڵگیرێت، ئەوسا ڕێی تێ ئەچێ.

دەمیرتاش لە پەیامەکانیدا کە لەلایەن پارێزەرەکانییەوە گواستراوەتەوە بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، پێشنیاری ئەوە دەکات کار لەسەر دروستکردنی بنەمای سیاسی و یاسایی و کۆمەڵایەتی چارەسەریی ئەو کێشە درێژخایەنە بکرێت.

وتووشیەتی: بێگومان ئەم کارە دەکەین، ژینگەیەکی گونجاو دروست دەکەین و کەشێک بەدی دێنین کە چەکەکانی تێدا دادبنرێت، دەمەوێت جەخت لەوە بکەمەوە کە ئەمە کارێکی قورس و مەحاڵ نییە.

«سەڵاحەدین دەمیرتاش» حەوتەی ڕابردووش ھەر لە توییتێکدا کە لە ڕێگەی پارێزەرەکانییەوە بڵاوی کردبووەوە، ڕایگەیاندبوو، وەک بەڵێنێک بە گەلەکەمان، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی لە دوای ھەڵبژاردن و ڕوخانی ڕژێمەکەی ئەردوغان کە پولوی شەڕو ململانێ دەگەشێنێتەوە، پەکەکە چەک لە تورکیا دابنێت.

سەرپەیڤ