نیسان 25, 2023 14:53 Asia/Tehran
  • داواکاریی حکومەتی تورکیا بۆ هەڵوەشاندنەوەی پارێزبەندیی دادوەری ٤٢ پەرلەمانتار

حکومەتی تورکیا بە پێشکەشکردنی پڕۆژە یاسایەک بە ئەنجومەنی نیشتمانیی ئەم وڵاتە، داوای هەڵوەشاندنەوەی پارێزبەندیی دادوەریی ٤٢ ئەندامی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی کرد.

بەپێی دەستووری تورکیا، نوێنەرانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە کاتی نوێنەرایەتی کردنیان لە پەرلەمان پارێزبەندی دادوەری دەیانگرێتەوە، بەڵام ئەگەر لەلایەن حکومەتەوە داوا بکرێت، ئەوسا نوێنەران یان سیستەمی دادوەریی ئەم وڵاتە و بە ڕەزامەندی دوو لەسەر سێی نوێنەران، پارێزبەندیی دادوەریی نوێنەران هەڵدەوەشێتەوە و ڕێگەی دادگاییکردنیان کراوە دەبێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، حکومەتی تورکیا ٦٥ دۆسیەی یاسایی تۆمار کردووە و داوای هەڵوەشاندنەوەی پارێزبەندیی دادوەریی ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی کردووە، لەوانە "نیعمەتوڵڵا ئوردوغموش" جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی و "ئومێد ئۆزداغ" سەرۆکی پارتی زەفەر.

حکومەتی تورکیا داوای لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە کردووە پارێزبەندیی دادوەریی ٣٤ نوێنەری پارتی دیموکراتی گەلان، سێ نوێنەری پارتی کۆماری گەلی تورکیا، دوو نوێنەری پارتی کرێکارانی تورکیا، نوێنەرێکی پارتی زەفەر، نوێنەرێکی پارتی هەرێمە دێموکراتەکان و نوێنەرێکی پارتی دیموکراتی تورکیا ھەڵبوەشێتەوە ھەتاڕەوتی ڕاگەییشتن بە دۆسیەکانیان لەدادگاکان دەست پێ بکات.

سەرپەیڤ