May 01, 2023 15:35 Asia/Tehran
  • کوژرانی ئەندامێکی باڵای «یە پە گە» لە سووریا

ڕێکخراوی هەواڵگریی تورکیا باسی کوژرانی ئەندامێکی باڵای «یە پە گە»ی لە «کۆبانی»ی سوریا ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، ڕێکخراوی هەواڵگریی تورکیا ڕایگەیاند، «سەبری عەبدوڵڵا» کە وەک بەرپرسی هەواڵگریی سەربازیی «یە پە گە» ناوی ی دەبردرێت، لە ئۆپراسیۆنێکی ئەندامانی ئەم ڕێکخراوەیە لە کۆبانیی سوریا کوژراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی هەواڵگریی تورکیا، «سەبری عەبدوڵڵا» تۆمەتی دەرکردنی فەرمانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی لە شارە گەورەکانی تورکیای لە سەر بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ساڵی ڕابردوو ٢٣ ئەندامی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیاش لە عێراق و سوریا کوژرا و بەشێک لە ئەندامانی ئەم گروپە دەستگیرکران و گواسترانەتەوە بۆ تورکیا.

سەرپەیڤ