دەستگیرکردنی هەشت تۆمەتباری پەیوەندیدار بە داعش لە ئەستەمۆڵ
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i417582-دەستگیرکردنی_هەشت_تۆمەتباری_پەیوەندیدار_بە_داعش_لە_ئەستەمۆڵ
پۆلیسی تورکیا دەستگیرکردنی هەشت تۆمەتباری پەیوەندیدار بە تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ئەستەمۆڵی ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 04, 2023 17:54 Asia/Tehran
  • دەستگیرکردنی هەشت تۆمەتباری پەیوەندیدار بە داعش لە ئەستەمۆڵ

پۆلیسی تورکیا دەستگیرکردنی هەشت تۆمەتباری پەیوەندیدار بە تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ئەستەمۆڵی ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئەنادۆڵ، بریکارەکانی لقی دژە تیرۆری ئیدارەی پۆلیسی ئەستەمۆڵ ٨ کەسیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ تاقمی تیرۆریستی داعش دەستبەسەر کردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، داواکاری گشتیی ئەستەمۆڵ ڕایگەیاندووە کە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ١١ گومانلێکراو بە هاوکاری و پێوەندی لەگەڵ تاقمی تیرۆریستی داعش لەم شارە ناس کراون کە ھەتا ئێستا ھەشت کەسیان دەستبەسەرکراون و ھەوڵی ھێزەکانی ئاسایشت بۆ گرتنی سێ کەسەکەی دیکە ھەروا بەردەوامە.