May 04, 2023 21:29 Asia/Tehran
  • کوژرانی هەشت ئەندامی گروپەکانی دژ بە حکومەتی تورکیا لە باکوری سوریا

وەزیری بەرگریی تورکیا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە هەشت تیرۆریست لە باکوری سوریا بە دەستی هێزەکانی سوپای وڵاتەکەی کوژراون ، وتیشی: کۆی ئەو تیرۆریستە کوژراوانەی باکوری سوریا لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوو گەیشتووەتە ٥٠ کەس.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی میهر، وەزیری بەرگریی تورکیا ڕاشیگەیاند کە هێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە هەشت تیرۆریستیان لە ناوچەکانی باکووری سووریا کوشتووە.

«خلوسی ئاکار» لە وتارێکدا لە هەڵبژاردنی پارێزگای قەیسەری لە تورکیا جەختی لە بەردەوامیی شەڕی تیرۆر لە باکووری عێراق و سوریا کردەوە.

ئانکارا لە ھەل و مەرجێکدا بانگەشەی شەڕی دژی تیرۆر دەکات کە بۆ خۆی ساڵانێکی دوورودرێژە پشتیوانی لە تیرۆریستانی تەکفیری دەکات.

سەرپەیڤ