May 07, 2023 19:03 Asia/Tehran
  • بەرپرسێکی تورکیا: ئەمریکا پێشنیاری بە ئەنقەرە کردووە کە سیستەمی «ئێس ٤٠٠ » بگەیەنێتە ئۆکرانیا

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە کە، ئەمریکا پێشنیاری بە ئەنقەرە کردووه کە سیستمی «ئێس 400» ڕادەستی ئۆکرانیا بکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مەولود چاوشئۆغڵو» وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی «هابەر تورک» ڕایگەیاند: ئەمریکا چەند پێشنیارێکی سەبارەت بە سیستەمی «ئێس-٤٠٠» لە تورکیا پێشکەش کردووە ڕایاگەیاندووە کە « دەمانەوێت ھەلی لێکدانەوەی بۆ خۆتان بڕەخسێنن».

چاوش ئۆغڵو ئاماژەی بەوەشکردووە کە، ئەم پێشنیازە کاریگەری لەسەر سەربەخۆیی تورکیا هەیە و لەم حاڵەتەدا سەربەخۆیی وڵاتەکەی لەناو دەبات.

چاوشئۆغڵو لە درێژەی قسەکانیدا وتوویەتی: ئەمریکییەکان پێشنیاری ئەوەیان بە تورکیا کردووە کە سیستەمی «ئێس ٤٠٠ » ڕەوانەی ئۆکرانیا بکەین، بەڵام ئێمە ئەو پێشنیارەمان ڕەت کردووەتەوە.

سەرپەیڤ