پلانی کلیچدارئۆغڵو بۆ زیندووکردنەوەی ڕێگای ئاوریشم
سەرۆکی پارتی کۆماری گەل و کاندیدی سەرۆکایەتیی تورکیا جێبەجێکردنی پلانی بووژاندنەوەی ڕێگای ئاوریشمی لە ئەگەری سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، کەمال کلیچدارئۆغڵو، سەرۆکی پارتی کۆماری گەل و کاندیدی سەرۆکایەتیی تورکیا ڕایگەیاند، بە بووژاندنەوەی ڕێگای ئاوریشم ئەم وڵاتە بە چینەوە دەبەستینەوە.
سەرۆکی کۆماری گەلی تورکیا وتیشی:بە دروستکردنی ڕێڕەوێکی بازرگانی، جووتسایدو هەروەها هێڵی شەمەندەفەر دەخەینە کار.
کەمال کلیچدارئۆغڵو هەروەها وێڕای ئاماژە کردن بەوەی کە جووتسایدو هێڵی ئاسنینی ڕێگای ئاوریشم درێژییەکەی ٥٥٠٠ کیلۆمەتر دەبێت،وتیشی، ئەم ڕێگایە لە گۆربولاغ (مەرزی بازرگان) و کاپی کوی (مەرزی ڕازی) لە تورکیاوە دەستپێدەکات، هەروەها بە تەورێز و تاراندا لە ئێران ، عیشق ئاباد لە تورکمەنستان، تاشکەند لە ئۆزبەکستان و ئەلماتی لە کازاخستان تێدەپەڕێت و دەگاتە چین. بەم شێوەیە گۆربولاغ، چین و بەندەرەکانی ئەوروپا و دەریای ڕەش بەیەکەوە دەبەستێتەوە و لە باشووریش کاپی کوی بە مێرسین و ئیسکەندەرونەوە دەبەسترێتەوە.
سەرۆکی پارتی کۆماری گەلی تورکیا ڕاشیگەیاند کە ئەمڕۆ نزیکەی 90%ی بازرگانیی نێودەوڵەتی لە ڕێگەی دەریاوە ئەنجام دەدرێت و وتیشی: ئەم پڕۆژەیە تورکمەنستان و ئۆزبەکستان و کازاخستان کە گوێئاویان نییە بە بەندەرەکانی تورکیاوە دەبەستێتەوە.