May 14, 2023 01:51 Asia/Tehran
  • ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان: سبەینێ مێژووی تورکیا دەنووسرێتەوە

پەروین بوڵدان ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان «ھەدەپە» ڕایگەیاندووە، خەڵکی وان ئیرادەیەکی گەورە پیشان دەدەن و سبەینێ رۆژێکی خۆش دەبێت و مێژوو دەنووسرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی نزیک لە کوردانی تورکیا، پەروین بوڵدان، ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان «ھەدەپە» لە لێدوانێکدا لە نێو ئاپۆڕەی جەماوەری وانی تورکیا ڕایگەیاندووە، سبەینێ مێژووی تورکیاو بە دیاری کراوی «وان» دەنووسرێتەوە، جارێکی دیکە دەڵێین خاوەن ئیرادەین و بەم جۆش و خرۆشە دا وا دیارە خەڵکی وان بڕیاری خۆی داوە.

وتیشی، کۆتایی بە دوژمنایەتی کردنی کوردانی تورکیا دەھێنرێت، ئەوانەی لەبەرامبەر کۆمەڵکوژی بێدەنگ بوون، دەڕۆن و پارتی چەپی سەوز کار بۆ بەدیھێنانی ئاشتی و دادپەروەری و ئارامی دەکات.

پەروین بوڵدان جەختی لەوەش کردەوە کە ، لەسەر ئەم خاکەبووین و دەشبین، شکۆ و ئاشتی بۆ ئەم وڵاتە دەگەڕێنینەوە.

سبەینی یەکشەممە لەگەڵ ھەڵاتنی خۆری ڕۆژی ١٤ی مای ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی تورکیا ھەستیارترین ھەڵبژاردن لە مێژووی ئەم دواییەدا بەخۆیەوە دەبینێ و خەڵک بۆ دیاری کردنی چارەنووسی وڵاتەکەیان دەچنە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان.

سەرپەیڤ