May 14, 2023 02:08 Asia/Tehran
  • ژماردنەوەی دەنگەکانی «محەڕەم ئینجە» لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ڕایگەیاند، دەنگەکانی «محەڕەم ئینجە» کە یەکێک بوو لەو چوار کاندیدەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیاو دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە بەردەوام کردنی ململانێی ھەڵبژاردن کشایەوە، لە کۆتایی ڕۆژی دەنگداندا دەژمێردرێت و کاریگەر دەبێت.

لێدوانەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە ھەل و مەرجێکدایە کە بەشێک لە میدیاکانی ئەم وڵاتە ئەم هەڵوێستەیان بە جێی پرسیار زانیوەو ڕایانگەیاندووە کە نابێت دەنگەکانی «ئینجە» لە دەرەوەو ناوەوەی تورکیادا بە سەرنجدانی کشانەوەی فەرمیانەی بە پرۆسەی ھەڵبژاردن، بژمێردرێت و کاریگەر بێت.

میدیاکانی تورکیا ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانیان بۆ یارمەتیدانی ئەردۆغان بە مەبەستی سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکاندا زانیوەو و باسی ئەوە دەکەن کە بە ژماردنەوەی دەنگەکانی «ئینجە»؛ بە گشتی کۆی دەنگەکان لەبەرچاو گیراوە و کاریگەری دەبێت لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن بەتایبەت لە شێوازی حیسابکردنی ڕێژەی سەرکەوتن کە ٥٠٪ لەگەڵ یەک دەنگە.

کەناڵی دەوڵەتیی «تی ،ئاڕ ،تی» لە ڕاپۆرتێکدا لەم بارەیەوە، ڕایگەیاندووە، «ئەحمەد یەنەر» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، بە پشتبەستن بە هەموارکردنەوەی ماددەی ١٢ی یاسای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، یاسایی بوونی کشانەوەی «محەڕەم ئینجە»ی لە کاندیدایەتیی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا پشتڕاست کردووەتەوە، هەروەها بە ئاماژەدان بە بەڕێوەچوونی تۆکمەوتەواوی هەڵبژاردنەکان لە دەرەوەی ئەم وڵاتە و بەدەستهێنانی یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دەنگ لە بنکەکانی دەرەوە و گواستنەوەی دەنگە بەدەست هێنراوەکان بۆ تورکیا، وتی: ئەو دەنگانەی بەدەست هێنراون ناو و دەنگی «محەڕەم ئینجە»شیان تێدایەو کارا دەبن.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا هەروەها وتووشیەتی: سەرەڕای قبوڵکرانی کشانەوەی «ئینجە» بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هەموو ڕێکارەکان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان، لەوانەش چاپکردن و گەیاندنی دەنگەکان، ئەنجام دراون، هیچ گۆڕانکارییەک لە پسوڵەکانی دەنگدان و پرۆسەی دەنگ وەرگرتن دا ڕوو نادات.

سەرپەیڤ