May 14, 2023 03:02 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان: ئەنجامی هەڵبژاردن هەرچییەک بێت قبوڵی دەکەم

«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆکی ئێستای تورکیا و کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی داهاتووی تورکیا، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە هەرچییەک بێت قبوڵی دەکات.

سبەی (یەکشەممە) هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەدەچێت. بڕیارە سبەی درەنگانی ئێوارە ئەنجامی بەرایی ئەم هەڵبژاردنە ڕابگەیەندرێت و ڕۆژی دووشەممەش ئەنجامی کۆتایی ڕابگەیەندرێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆمار و کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان و پەیامنێران ڕایگەیاندووە: ئیرادەی گەل لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە و هەر ئەنجامێک لە سندوقەکانی دەنگدان دەربچێت قبوڵی دەکات .

ئەردوغان لەم گفتوگۆیەدا کە لە کەناڵی ١٤ی تورکی بڵاو کرایەوە، لە وەڵامی ئەم پرسیارەی کە ھێندێک دەڵێن پارتی دەستەڵاتتداری داوگەشە ئەگەر بێتو شکست بھێنێ، پێملی دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکە نابێت، وتی: ئەمە بۆچوونێکی ناشیرینە؛ ئێمە لە ڕێگەی دیموکراسیەوە هاتووینەتە سەر دەسەڵات، ئەوەی دیموکراسی داوای دەکات دەیکەم و هەر ئەنجامێک لە سندوقی دەنگدان دەربچێت یاساییە.

ھەڵبەت ئەردۆغان لە درێژەدا بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەگەر ئۆپۆزسیۆن دۆڕا بە دڵنیاییەوە لایەنگرانی خۆیان بانگهێشت دەکەن بۆ ئاژاوەگێڕی و پارتی کۆماری گەل واتە (پارتەکەی کلیچدارئۆغڵو) ھەر لە ئێستاوە واز لە بڵاوکردنەوەی دەنگۆی ناشیرین بەر لە هەڵبژاردنەکان و دوای هەڵبژاردنەکان ناهێنێت.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکی ئێستای تورکیا ئاماژەی بە کشانەوەی «محەڕەم ئینجە»ش کرد لە پێشبڕکێکان و بڵاوکرانەوەی ھێندێک وێنەی ناوبراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە بارەی تۆمەتبارکردنی بە ڕەوشت نزمی و ئەو کارەی، بە پیلانی لایەنی فەتحوڵڵا گوێلەن زانی و وتی: بە محەڕەم ئینجەی وتووە حکومەت پشتگریی لێ دەکات.

سەرپەیڤ