May 15, 2023 01:25 Asia/Tehran
  • کلیچدار ئوغڵو: ئەمشەو ناخەوین

کەمال کلیچدارئۆغڵو کاندیدی هاوپەیمانیی میللەت و نەیاری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ڕایگەیاند: چاودێرانی سندوقەکانی دەنگدان و بەرپرسانی حزبی لە سەرجەم لقەکان و بنکەکانی هەڵبژاردن قەت نابێ لەو شوێنانەی کە هەن بچنەدەرەوە، خەڵکینە، ئەمشەو ئێمە ناخەوین.

بەپێی ڕاپۆرتی ئێوارەی یەکشەممەی ئیرنا، کلیچدارئۆغڵو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی: ئەو یارییەی لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکاندا بە نزیکەی 60% دەستی پێ کرد، ئێستاکە گەیشتووەتە خوار 50%. ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئاگادار دەکەمەوە کە دەبێت زانیاریی هەڵبژاردنەکان لە پارێزگاکان تۆمار کەن.

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی هاوکاتی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا کە کاتژمێرهەشتی بەیانی بەکاتی ناوخۆ لە هەزار و نەوەد و چوار بازنەی هەڵبژاردن لە ٨١ پارێزگای ئەم وڵاتە دەستی پێکرد، بەپێی یاسای هەڵبژاردن و دوای وەرگرتنی دەنگی خەڵک و بەبێ درێژکردنەوەی، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٧:٠٠ بە کاتی ناوخۆ کۆتایی هات.

ژماردنی دەنگەکان بەردەوام دەبێت و ئەگەر هەر کاندیدێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێم نەیتوانی نیسابی 50% لەگەڵ یەک دەنگ لە کۆی گشتیی دەنگە ڕەواکان بەدەست بهێنێت، ئەوا هەڵبژاردنەکە درێژ دەکرێتەوە بۆ خولی دووەم، لەو حاڵەتەدا، خولی دووەمی ئەم پێشبڕکێیە سیاسییە لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی مانگی مای ٢٠٢٣ (٧ی جۆزەردانی ١٤٠٢) بەڕێوەدەچێت.

سەرپەیڤ