May 28, 2023 10:08 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا

ئەمڕۆ کاتژمێر 8:00 خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا دەستیپێکرد، بۆ ئەوەی خەڵک سیانزەهەمین سەرۆکی وڵاتەکەیان هەڵبژێرن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر بە گێڕانەوە لە TRT ی تورکیا، بەیانیی ئەمڕۆ بنکەکانی دەنگدان لە ناوچە جیاجیاکانی تورکیا کرانەوە بۆ ئەوەی خەڵکی ئەم وڵاتە سیانزەھەمین سەرۆک کۆماری خۆیان هەڵبژێرن و لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری دا، بە یەکێک لە دوو کاندیدەکەی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەیان «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» یان «کەمال کلیچدارئۆغڵو» دەنگ بدەن.

خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا دوو هەفتە لەمەوبەر لە 14ی مای (24ی بانەمەڕ) هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەچوو، بەڵام هیچکام لەو سێ کاندیدە نەیانتوانی زیاتر لە نیوەی دەنگەکان بەدەست بهێنن و هەڵبژاردنەکە درێژکرایەوە بۆ خولی دووەم.

لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکاندا ئەردۆغان ٤٩.٥٢% و کیلیچدارئۆغڵو ٨٨.٤٤% و سینان ئۆغان ١٧.٥% دەنگەکانیان بەدەست هێنا. سینان ئۆغان بە فەرمی ڕایگەیاند کە لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکاندا پشتیوانی لە ئەردۆغان دەکات.

سەرپەیڤ