ئەز ژی کوردێ تورکیامە..... زۆر سوپاس
حوزهیران 05, 2023 18:20 Asia/Tehran
وەزیرە کوردەکەی کابینەی تازەی ئەردوغان بێباکە لە ناساندنی خۆی وەکو کوردێک.
«محەممەد شمشەک» کەسایەتیی بلیمەتی بواری ئابووریی تورکیا کە یەک لەو سێ وەزیرە کوردەی کابینەی تازەی ئەردوغانەو پۆستی وەزارەتی ئابووریی تورکیای پێ سپێردراوە، لە وەڵامی پەیامنێرێکی کوردی ئێرانی پێی دەڵێ: تۆ کورمانجی دەزانی؟ ئەویش پێی دەڵێ: بەڵێ من کوردی ئێرانم، شەمشەکیش بە پێ خۆشبوونەوە دەڵێت: (ئەز ژی کوردێ تورکیامە) واتە منیش کوردی تورکیام.
جێگای ئاماژەیە بە سەرنجدانی ڕەوشتی ئێستای ئابووریی تورکیا وەزارەتی ئابووری کە «محەممەد شمشەک» سەرۆکایەتیی دەکاتن لەو وەزارەتە گرینگانەی ئەم وڵاتە دێتە ئەژمار و بە گەڕانەوەی «شمشەک» بۆ کابینەی ئەردوغان ھیوای باش بوونی ڕەوشتی ئابووریش لە دەوڵەتی تازەدا گەڕاوەتەوە.