حوزه‌یران 16, 2023 22:00 Asia/Tehran

سەرۆک شارەوانییە هاوبەشەکانی هەدەپە لە شاری پاتنۆس بە بیانووی گزی کردن لە تەندرێکدا دەستگیرکران.

«موشریف گیچەر» و «ئەمراە قلیچ» سەرۆکی ھاوبەشی شارەوانیی پاتنۆس سەربە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بە تۆمەتی ساختەکاری لە تەندەر قۆڵبەست و بە فەرمانی دادگا ڕەوانەی زیندان کران.

«موشریف گیچەر» و «ئەمراە قلیچ» سەرۆکی ھاوبەشی شارەوانیی پاتنۆس لە ئاگری لەگەڵ «ئوغور لاچین» بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆڤییەکانی شارەوانیی پاتنۆس، لە ٩ی ژوئەن دا دەستگیرکران.

ئەوانە دوای چەند ڕۆژێک لە دەستبەسەرکرانیان، دوێنێ بە فەرمانی دادگاو بە تۆمەتی "ساختەکاری لە تەندەر» ڕەوانەی زیندان کران.

میدیاکانی تورکیا هەروەها ڕاشیانگەیاندووە کە شەش هاووڵاتی و چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری شەرناخ ،لەوانە سەرکردەیەکی خۆجێیی هەدەپە بە فەرمانی دادگا زیندانی کراون.

«زەریفە بوراک» ئەندامی لقی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە شاری ئێلکە  لەگەڵ  پێنج ھاووڵاتیی دیکەی کوردی خەڵکی شرناخ دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا.

ئەم کەسانە دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک ڕاگیران و بە ڕێکارەکانی لێپرسینەوەدا تێپەڕین، دوێنێ لە دادگا ئامادە کران.

سەرپەیڤ