ته‌مووز 22, 2023 14:02 Asia/Tehran

بڕیاری بانکی ناوەندیی تورکیا لە سەر گەیاندنی ڕادەی سوودی بانکی بە سەدی حەڤدە پۆینت پێنج جێبەجێ کرا.

نرخی سوودی بانکی لە تورکیا ئەمڕۆ دیسان هەڵکشا و لە سەدی پازدە گەیشتە سەدی حەڤدە پۆینت پێنج.

بانکی ناوەندیی تورکیا چەن هەفتە لەمەوبەر نرخی سوودی بانکی لە سەدی هەشت پۆینت پێنج گەیاندبوویە سەدی پازدە و چەن ڕۆژ لەمەوبەریش ڕایگەیاند؛ تا کۆنترۆڵ کرانی هەڵاوسان، بەردەوام دەبێ لە سەر سیاسەتەکانی.

شارەزایانی بواری ئابووری پێشبینی ئەوە دەکەن کە ڕادەی سوودی بانکی لە تورکیا ئەمساڵ ڕەنگە لە نێوان بیست و پێنج تا پەنجا لە سەد دیاری بکرێ. ژمارێک لە میدیاکانیش باسی ڕێژەی سەدی بیست و هەشت پۆینت پێنج دەکەن.

لە ڕۆژانی ئەمدواییەدا ڕەوتی دابەزینی نرخی لیرە، دراوی نیشتمانیی تورکیا هەر بەردەوامە و لەچاو دوو مانگ لەومەبر سەدی سی و چوار پۆینت حەوت دابەزیوە.

کەناڵی ئن تی ڤیی تورکیا ئەمڕۆ نرخی فرۆشرانی هەر دۆلاری لە بازاڕی ئەم وڵاتە بە بیست و شەش پۆینت هەشتاو نۆ لیرە و نرخی فرۆشرانی هەر یۆرۆی بە بیست و نۆ پۆینت نەوەد و یەک لیرە ڕاگەیاند. ئەوە لە کاتێکدایە کە نرخی یۆرۆ پێش بەڕێوەچوونی قۆناغی دووەمی هەڵبژادنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا نزیکەی بیست و دوو لیرە بوو. 

سەرپەیڤ