ته‌مووز 26, 2023 15:59 Asia/Tehran
  • تەقەکردن لە نەخۆشخانەیەکی تورکیا پێنج برینداری لێ کەوتەوە

تەقەکردن لە نەخۆشخانەیەکی شاری «ڕیزە»ی تورکیا پێنج برینداری لێ کەوتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، کەسی هێرشبەر بە چوونە ژوورەوەی بۆ نەخۆشخانەکە تەقەی لە نەخۆشەکان و پزیشکەکان کردو بەهۆیەوە پزیشکێک و دوو نەخۆش و دوو ئەفسەری پۆلیس بریندار بوون.

هێزە ئەمنییەکان کەسی ھێرشبەریان ھەرلە نەخۆشخانەکە دەستگیر کرد. پۆلیس خەریکی لێکۆڵینەوە لە چەکدارەکەیە بۆ ڕوون کردنەوەی پاڵنەرەکانی ئەم تەقەکردنە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەمڕۆ (چوارشەممە) سەندیکای پزیشکانی نەخۆشخانەی «ڕیزە» هەموو چاودێری تەندروستی (جگە لە ڕێکارە فریاگوزاریەکان)ی ڕاگرت.

سەرپەیڤ