ته‌مووز 31, 2023 18:01 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر پەکەکە لە سووریا

سێ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) لە ئەنجامی ھێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا کوژران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی کەناڵی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی تی ئاڕ تی ، هێزە چەکدارەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەی «کانیی ئاشتی» لە باکوری سوریا سێ ئەندامی پەکەکەیان کوشت.

بەگوێرەی ئەم سەرچاوەیە، ئەندامانی پەکەکە خەریکی ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی تورکیا بوون، کە پێش هەر چالاکیەک کراونەتە ئامانج.

ھێرشەکانی سوپای سووریا بۆ سەر باکووری سووریاو ھەروەھا عێراق سەرباری ناڕەزامەندی دەربڕینی دیمەشق و بەغدا ھەروا بەردەوامە.

سەرپەیڤ