تشرینی یه‌که‌م 26, 2023 11:50 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری تورکیا دژکردەوەی نیشان دا بەرامبەر بە دڕندەکاریەکانی رژیمی زایونی بەدژی خەڵکی فەلەستین.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە وتی کە کوژراوەکانی دەستی ئەرتەشی ڕژیمی ئیسڕائیل بۆسەر غەززە منداڵانن و ئانکارا ناتوانی بەرامبەر بە قەڵاچۆی ئەو منداڵانە بێ لایەن بێ.

ناوبراو وتی کە حەماس بزوتنەوەیەکی ئازادیخوازە کە بۆ ڕزگارکردنی گەل و خاکی فەلەستین خەبات دەکا بەدژی ئیسڕائیل.

سەرپەیڤ