کانونی یه‌که‌م 03, 2023 11:30 Asia/Tehran

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا وتی: جێی شەرمەزارییە کە پەیمانی "ئێمە نەیاری دامەزرانی ئاگربڕی هەمیشەیین" لە لایەن ئەمریکاوە هات و دوابەدوای ئەوەش ئیسراییل پەلامارەکانی خۆی دەست پێ کردەوە.

نعمان کورتولموش بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە مەسەلەی ئیسراییل و فەلەستین نابێ وەک کێشەیەک کە بە هۆی پەلاماری حەماس هاتۆتە ئاراوە چاوی لێ بکرێ، وتیشی: ئەم مەسەلەیە ئەنجامی سرووشتیی چارەسەرنەکرانی ئارمانجی دادخوازانەی فەلەستینی داگیرکراو لە لایەن ڕژێمی ئیسراییلەوەیە.

کورتولموش وتیشی: هەتا ئەو کاتەی مەرجگەلێکی وەک دامەزرانی دەوڵەتێکی فەلەستینی بە پێتەختیی بەیتولموقەدەس لە سنوورەکانی ١٩٦٧، وەدەرنرانی هێرشبەران و جولەکە داگیرکەرەکان لە ماڵ و گوند و شارۆچکە فەلەستینییەکان و درانەوەیان بە خاوەنانی سەرەکییان و پاراستنی پیرۆزگەکان بەتایبەت مزگەوتی ئەقسا دابین نەکرێ، ڕۆژاوای ئاسیا ئاشتی و ئاسایش بە خۆیەوە نابینێ.

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا وتیشی: ئێمە وتەبێژی گەلی چەوساوەی فەلەستین دەبین و داخوازە سیاسییەکانیان پێ و شوێن دەگرین و هەوڵیش دەدەین بۆ دامەزرانی ئاشتی و ئاسایش لە ڕۆژاوای ئاسیا و دامەزرانی ئاشتەواییەکی جیهانی.

شایانی باسە وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە درێژەی شەڕنانەوەکانی کاربەدەستانی واشینگتۆن لە ناوچەکە، نەیارتی کردووە لەگەڵ دامەزرانی ئاگربڕێکی هەمیشەیی لە غەززە. 

سەرپەیڤ