کانونی دوھەم 23, 2024 15:00 Asia/Tehran

سەرچاوەیەکی سەربازیی عێراقی رایگەیاند، تورکیا، پێگەیەکی سەربازی تازەی لە دەهۆک دامەزراندووە.

سەرچاوەیەکی سەربازیی عێراقی لە دیمانەیەکدا وتی: تورکیا، پێگەیەکی سەربازیی تازەی لە شاری دەهۆک لە هەرێمی کوردستانی عێراق دامەزراندووە.

تورکیا لە زۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت دەهۆک، سەربازگەی دامەزراندووەو ئێستا سوپای تورکیا، پتر لە١٠٠پێگەی سەربازی لە هەرێمی کوردستانی عێراق هەیە. بەشی زۆری ئەو پێگانە، بەپالپشتیی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق دامەزراون.

بەقسەی ئەو کاربەدەستە سەربازییە، پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامەو سوپای تورکیا لە قووڵایی٩٠کیلۆمەتریی خاکی عێراقە.

ئەگەرچی هێرشی سەربازیی حکومەتی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە شەرمەزار کرا، یاشار گولەر-ی وەزیری بەرەڤانیی تورکیا حەفتەی رابردوو لە لێدوانێکی لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە جارێکی دیکە جەختی کرد لەسەر پێویستیی جێبەجێکرانی ئۆپراسیۆنی دەرەوەسنوریی لەخاکی عێراق و سوریاو ئیدیعای کرد ئەو ئۆپراسیۆنە لەخاکی ئەو وڵاتانە ئەنجام نەگرێ، تورکیا ناچارە ئەو شەڕە لەناوخۆی شارەکانیانی تاقی بکاتەوە.

سەرپەیڤ