کانونی دوھەم 30, 2024 10:30 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری تورکیا بە هەڕەشەی زارەکی لە یونان، وتی: "خەباتەکەمان بە خستنی دوژمن بۆنێو دەریا لە ئەزمیر، کۆتایی پێ نەهاتووە".

"رەجەب تەییب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتووێژ لەگەڵ بەربژارانی پارتەکەی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانیی ئەزمیر وتی: "مەڕمەڕەو دەریای ئێژە، ئەو ناوچانەن کە یەکەم بناغەکانی مێژوومانی تیاندا دامەزراوە".

بڕیارە چل فڕۆکەی جەنگیی ئێف شازدەو کەیتەکانی نۆژەنکردنەوە بە بەهای بیست و سێ ملیارد دۆلار لەلایەن ئەمریکاوە بۆ تورکیا هەناردە بکرێ.

یونان و تورکیا لەسەر خودانەتی ژمارێک دوورگەی بەردین و فەلاتی قاڕە لەسنورە ئاوییەکاندا لە دەریای ناوەڕاست و ئێژە، ناکۆکن و ئیدیعا دەکەن لایەنی بەرامبەر تەگەرە دەخاتەبەردەم ڕەوتی دانوستانەکان بۆ چارەسەریی پرسی قبرس.

قسەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا دژ بە یونان ، کاردانەوەی ژمارێک پارت ولایەنی ئەو وڵاتەی بەدواوە بوو، بەجۆرێک کە پارتی سەرەکیی نەیاری حکومەتی یونان خوازیاری پێداچوونەوە بە وتووێژ لەەگڵ ئانکارایە.

سەرپەیڤ