ناڕەزایەتی دەربڕینی سەرشەقام بە هەڵوەشانەوەی مافی نوێنەرایەتی جان ئاتالای
خەڵک لە چەند شارێکی تورکیا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە هەڵوەشانەوەی مافی نوێنەرایەتی "جان ئاتالای" هاتنەسەر شەقامەکان.
پاش ئەوەی "جان ئاتالای" نوێنەری هەڵبژێردراوی جەماوەری "خوتای" سەربە پارتی کرێکار رۆژی ڕابردوو بە دەنگ و بڕیاری ئاکەپەو مەهەپە، مافی نوێنەرایەتی لە پەرلەمانی تورکیای لەدەستدا، خەڵک و لایەنگرانی سێ پارتی کۆماریخواسزی گەل(جەهەپە) ، کرێکار و دەم پارتی لە چەند شارێکی تورکیا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەو بڕیارە، کۆبوونەوەو ڕێپێوانیان کرد. جگە لە نوێنەرانی ئەو سێ پارتە، رۆژی رابردوو چەند ڕاپۆرێک بلاوکرایەوە سەبارەت بە بەشداربوونی ئەندامانی پارتە جیاجیاکانی وەک پارتی کۆمۆنیستی تورکیا، پارتی سۆشیالیستی کرێکارانی تورکیا، پارتی ماڵی خەڵک و گشت ڕێکخراوە سیاسییەکانیش لەو خۆپێشاندانانەدا. خەڵک و چالاکانی سیاسی لە شارەکانی ئەزمیر، ئەستەمووڵ، خوتای و چەند شارێکی دیکە ناڕەزایەتیان دەربڕی بە هەڵوەشانەوەی مافی نوێنەرایەتی ئاتالای.
لە هەمووی ئەو گردبوونەوەو خۆپێشاندانانە، "بەکر بوزداغ" نوێنەری باڵای ئاکەپەو وەزیری پێشووی دادەوانی کە رۆژی رابردوو بڕیاری هەڵوەشانەوەی نوێنەرایەتی ئاتالای خوێندەوە، لەلایەن خەڵکەوە هۆڕیای بۆ لێدرا.