تورکیا بنکەی ئاسایش لە قامیشلۆ ی پێکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i424884-تورکیا_بنکەی_ئاسایش_لە_قامیشلۆ_ی_پێکا
بە بێ گوێدانە پێشێل کردنی سەروەری سووریا،فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگای سەرەکی "ئاسایشی" ه.س.د لە شاری قامیشلۆی ڕۆژهەڵاتی سوریایان کردە ئامانج
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 03, 2024 07:30 Asia/Tehran

بە بێ گوێدانە پێشێل کردنی سەروەری سووریا،فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگای سەرەکی "ئاسایشی" ه.س.د لە شاری قامیشلۆی ڕۆژهەڵاتی سوریایان کردە ئامانج

سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە کە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگای سەرەکیی هێزە ئەمنییەکانی "ئاسایش" ه.س.د لە شاری قامیشلۆیان بۆردومان کردووە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ساڵانی ڕابردوودا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە، تورکیا چەندین جار بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت لە دیمەشق و بەغدا، بە پێچەوانەی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان کە داوا دەکات یەکپارچەیی خاکی وڵاتان پێشێل نەکرێت، خاکی عێراق و سوریای داگیرکردووە.لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، سوپای تورکیا بە بەشداریی هێزە چەکدارەکانی ژێر پاڵپشتی خۆی لە باکووری سووریا، ئۆپەراسیۆنێکی بە ناوی بەهاری ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات دەستپێکرد.