نوێترین هه‌ڵوێستی تورکیا سه‌باره‌ت به یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و گه‌مارۆکانی سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌ن گه‌مارۆکانیان له‌سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی هه‌ڵبگرن و گه‌شته‌کان ده‌ستپێبکه‌نه‌وه، بێتوو یه‌کێتی نشتیمانی کوردستان هاوکاریه‌کانی بۆ په‌که‌که رابگرێت.
هاکان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له چاوپێکه‌وتنێکدا رایگه‌یاند یه‌کێتی نیشتمانی له سلێمانی هاوکاری په‌که‌که ده‌کات که ئه‌مه‌ش پرسێکه ماوه‌یه‌کی زۆره له کارنامه‌ی ئێمه‌دایه، بابه‌تێک بوو که ئێمه زۆر به وردی به‌دواداچونمان کرد، به تایبه‌ت له ڕوی هه‌واڵگرییه‌وه، زۆر هه‌وڵماندا ئه‌و پرسه به بێده‌نگی چاره‌سه‌ر بکه‌ین، چ وه‌ک میتۆدێکی دیپلۆماسی و چ وه‌ک خه‌باتێکی پێویست، پێش ئه‌وه‌ی به ئاشکرا بۆ ڕایگشتی بیخه‌ینه‌ڕو،
ناوبراو وتیشی، "زۆر جار له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەری یه‌کێتی له سلێمانی کۆبوینه‌وه‌و هەمووجارهێکیش هەرههمان قسه‌مان ده‌کرد، ئه‌ویش ئه‌وه‌بو ده‌مانه‌وێت خۆتان له په‌که‌که دوربخه‌نه‌وه، چونکه په‌که‌که ژێرخانی سلێمانی به‌کارده‌هێنن و ناسنامه‌یان پێده‌درێت و ژینگه‌یه‌کی له‌باریان بۆ دابین کراوە، دیارە ئێمه چاوه‌ڕوان نین، یه‌کێتی ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌نگاری په‌که‌که ببێته‌وه، چونکه له هاوسه‌نگی هێزه‌کان تێده‌گه‌ین، بۆیه هەربۆخۆمان شه‌ڕه‌که ده‌که‌ین و ته‌نها نامانه‌وێت ئێوه هاوکاریان بکه‌ن، بۆیە بێتوو هەروا له هاوکاریه‌کان به‌رده‌وام بن، ده‌چنه ناو لیستی سزاکانی تورکیاوه".
تورکیا لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بەبیانووی خەبات بەدژی پەکەکە چەند بەشێکی باکووری عێراق و سووریای داگیر کردوە.