شوبات 15, 2024 11:30 Asia/Tehran

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی تورکیا بەرزایەکانی گەوهەرزی و بڵاو"یان لە ڕۆژهەڵاتی دەڤەری ئامێدی کردە ئامانج.

خەڵکی نیشتەجێی گوندی گەوهەرزی ئامێدی ڕایانگەیاند کە دوانیوەڕۆی دوەێنێ سێ شەم فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی تورکیا دیسانەوە بەرزایەکانی گەوهەرزی و بڵاو"یان لە ڕۆژهەڵاتی دەڤەری ئامێدی بۆردومان کردوەو بەپێی سەرچاوە هەواڵدەریەکانی هەرێمی کوردستانیش ئەو ناوچە بۆردومانکراوانە بە ناوچەی قەدەغەکراو ڕاگەیاندراون و هیچ زانیاریەک نیە سەبارەت بە ڕادەی زیان و قوربانی لەئاکامی ئەو هەڵمەتەدا.

ئەو هەڵمەتە لەکاتێکدا رو دەدا کە هەر ڕۆژی ڕابردوو فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی تورکیا  دەوروبەری گوندی سەرگڵی" پارێزگەی دهۆکیشیان بەتوندی دایە بەر ڕەهێڵەی پۆردومانەکانیان.

هێرشەکانی تورکیا بۆسەر باکووری عێراق و سووریا لەکاتێک دا هەروا بەردەوامن کە ئەو دوو وڵاتە زۆرجار داوایان لە ئانکارا کردوە کە ئەو پەلامارانە کۆتایی پێ بهێنن و چەکدارەکانیان لە سووریاو عێراق بەرنەدەر.

سەرپەیڤ