شوبات 22, 2024 09:00 Asia/Tehran

شاندێک بە سەرۆکایەتی فاتیح فەیازی سەرۆکی حەشدی شەعبی عێراق لەسەردانەکەی بۆ تورکیا لەگەڵ هاکان فیدانی وەزیری دەرەوەی تورکیا چاوپێکەوتن و وتووێژی کرد.

شاندێک بە سەرۆکایەتی فاتیح فەیازی سەرۆکی حەشدی شەعبی عێراق دوێنێ سێ شەم لە ئانکارا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا چاوپێکەوتنی کردو سەبارەت بە بابەت و بوارە جۆربەجۆرەکان ڕاوێژو وتووێژیان کرد.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیاش سەرەڕای ڕاگەیاندنی هەواڵی ئەو چاوپێکەوتنە وردەکاریەکانی ئاماژەی نەکردە وردەکاریەکانی ئەو کۆبوونەوە، بەڵام بەوتەی میدیاکانی ئەو وڵاتە ئەو چاوپێکەوتنە لەدوای پەرەسەندنی هاتووچۆی دیپلۆماتیکی حکومەتی تورکیا لە ناوچەکەدا بەڕیوە چوە.

بەوتەی پسپۆڕانی ڕامیاری پرسی دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە خاکی تورکیاوەو دەستنیشانکردنی پۆستە بەڕێوەبەریەکان لە کەرکووک و بوونی چەکدارانی ئەو وڵاتە لەنێو خاکی عێراق پرسی سەرەکی وتووێژی نێوان شاندی حەشدی شەعبی و وەزیری دەرەوەی تورکیا بوە.

شایانی باسە کە پێشتریش هاکان فیدانی وەزیری دەرەوەو ئیبڕاهیم کالین بەرپرسی ڕێکخراوی میت و یاشار گۆلێری وەزیری بەرگری تورکیا، سەردانی بەغدایان کردبوو. 

سەرپەیڤ