شوبات 27, 2024 15:00 Asia/Tehran

کانگایەکی کانزای کرۆم لە دەورووبەری شاری "پاڵو" لە خارپت هەڵکەوتوو لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا، داتەپی.

کانگایەکی کرۆم لەنزیک ئاوایی "کایا ئونو" ی سەر بەشاری پاڵو لە پارێزگای خارپت یان هەمان "ئالازیغ"ی تورکیا بەهۆی نادیار داتەپی کە بەهۆیەوە کرێکارانی ئامادە لە کانگاکە، کەوتنەژێر دارووپەردوو.

تیمەکانی فریاگوزاری خێرا ڕەوانەی شوێنەکە کران هەتا کرێکارە گیرخواردووەکانی ژێر دارووپەردوو رزگار بکەن.

قایمقامی شارەکە لە ڕاگەیێندراوێکدا باسی کەوتنەژێر دارووپەردووی چوار کرێکاری کانگاکەی کرد.

بەپێی ڕاگەیێندراوەکە، کانگاکە هی کۆمپانیەکی کەرتی تایبەتی بووە. هەوڵی هێزە فریاگوزارەکان بووەهۆی ڕزگاربوونی سێ کەس لە کرێکارەکان و هەوڵدان بۆ رزگارکردنی گیانی کەسی چوارەمیش بەردەوامە.

دوو حەفتە لەمەوبەریش لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا، بەهۆی جمینی زەوی لە کانگەی زێڕی "چۆپلەر" لە نزیک شاری "ئیلیچ" ی پارێزگای ئەرزەنجانی تورکیا، لانیکەم نۆ کرێکار کەوتنە ژێر دارووپەردوو و تائێستاش بێ سەروشوێنن. ئەو ڕووداوە، ناڕەزایەتی توندی ژینگەپارێزان بەرامبەر چالاکی لەڕادەبەدەری کانگەکان لە تورکیای لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ