ئادار 06, 2024 10:00 Asia/Tehran

ئەو گوندە سنوورییانەی دەکەونە ناوچەی کوردنشینی شەهبای سەر ە عەفرین"ی سووریاو لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، کراونە ئامانجی په لاماری بەردەوامی سوپای تورکیاو میلیشیاکانی سەر بەو سوپایە.

سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سەر بەو سوپایە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بەردەوام چوار گوندی سنووریی عەفرین"ی باکووری سووریا تۆپباران دەکەن.

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سەربەو سوپایە بە بەردەوامی تۆپبارانی گوندەکانی مەدیونە، دەرقاق، خەرابشا و تەلعەنەب بۆردومان دەکەن.ئەم گوندانە دەکەونە ناوچەی کوردنشینی شەهبای عەفرین لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووش  تورکیا گوندی داندانای سەر سنووری مەنبەجیشی بۆردومان کردو زیانێکی زۆری بە چەند ماڵێک گەیاند، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ ڕانەگەیەندرا.

سەرپەیڤ