ئادار 14, 2024 12:30 Asia/Tehran

خۆفڕەکانی تورکیا بەرزایەکانی ناوچەی برادۆسی پارێزگەی هەوڵێری هەرێمی کوردستانی عێراقیان بۆردومان کرد.

خۆفڕەکانی ئەرتەشی تورک گوندەکانی پیرمەکەو سنین و لەولان"ی دەڤەری برادۆستی پارێزگەی هەولێریان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بۆردومان کردو ئەوەش لەکاتێکدایە کە ڕۆژی ڕابردوو بەرپرسانی سەربازی ئەو وڵاتە لەگەڵ بەرپرسانی خۆجێێ ناوچە سنوریەکانی باکوری عێراق چاوپێکەوتنی کردو وەزارەتی بەرگریەکەی لەو پەیوەندیەدا ڕایگەیاند کە فەرماندەری ئەرتەشی دوهەمی تورکیا و شاندە هاوڕی کەی کۆبونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی خۆجێی عێراق لە ناوچەی چەنگاڵ قفڵ بەڕێوە بردوەو تێیدا ئاسایشی سنوری نێوان دوو وڵات تاوتوێ کراوە.

ماوەیەکی زۆرە کە تورکیا بە بیانووی شەڕ بەدژی پەکەکە کە لە لیستی تیرۆری ئەو وڵاتەو ئەمریکاو یەکیەتی ئوروپاش دایە سەروەری خاکی عێراق پێشیل دەکاو بەغداش زۆرجار ئەو پەلامارانەی بە وێنگەی داگیرکاری وڵاتەکەی لەلایەن تورکیاوە ڕاگەئاندوە.

سەرپەیڤ