نیسان 07, 2024 13:07 Asia/Tehran

وەزیری نێوخۆی تورکیا ئەمڕۆ بانگەشەی ئەوەی کرد کە گۆیا چل و هەشت کەسی گونلێکراو بە پەیوەندی لەگەڵ گروپی تیرۆریستی داعش لە وڵاتەکەی دەست بەسەر کراون.

"عەلی یرلی کایا"ی وەزیری نێوخۆی تورکیا ئەمڕۆ لە تویتردا ڕایگەیاند کە هێزە ئاسایشیەکانی ئەو وڵاتە، چل و هەشت کەسی گومانلێکراو بە پەیوەندی لەگەڵ گروپی تیرۆریستی داعش"و تەقە لە کلیساکەی ئیستامبووڵ لە مانگی ژانویەیان لە وڵاتەکەی دەست بەسەر کردوە. 

لەئاکامی ئەو پەلامارەی بیست و هەشتی ژانویەی ئەمساڵی زایۆنی دوو پیاوی دەمامک هەڵداو هەڵیان کوتایە سەر کڵێسەی سانتاماریای ئیستامبووڵ هاووڵاتیەکی تورک گیانی لەدەست دا.

بانگەشەی گیرانی ئەو ئەندامانەی داعش لە تورکیا لەکاتێک دا دێتە ئاراوە کە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو میدیا نێودەوڵەتی و تەنانەت میدیا نێوخۆیەکانی ئەو وڵاتەش چەند ڕاپۆرت و بەڵگەیەکیان سەبارەت بە پاڵپشتی تورکیا لە ڕەشەکوژانی داعش بەتایبەت لە سووریا و ناوچەکانی تر بڵاو کردۆتەوە.

سەرپەیڤ