وەزیری بەرگری تورکیا: بەغداو ئانکارا ئەرکانی هەڵمەتی هاوبەش پێک دەهێنن
وەزیری بەرگری تورکیا وێڕای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی نێوان تورکیاو عێراق لەسەر پێکهێنانی ئەرکانی هەڵمەتی هاوبەش پێداگریشی کرد کە بەرپرسایەتی ئەو ئەرکانە دواتر دیاری دەکرێ.
یاشار گولەری وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی نێوان عێراق و وڵاتەکەی بەئامانجی پێکهێنانی ئەرکانی هەڵمەتی هاوبەش بڕیاری لەسەر دراوەو با بزانین کە بە هاریکاری یەکتر دەتوانین چی بکەین و لەدوای ئەوەش بەرپرسایەتی ئەو ئەرکانە دیاری دەکرێ.
ئەو گوتارە لەکاتێکدا دێتە ئاراوە کە ڕۆژی دووشەم ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا لەمیانەی سەردانێکی فەرمی سەردانی بەغداو هەولێری کردو تێیدا چەندین ڕێککەوتننامەی لێکگەیشتنی لەبوارگەلی جۆربەجۆری واژۆ کرد کە پرسی خەبات بەدژی پەکەکە یەکێک بوو لە تەوەرە سەرەکیەکانی وتووێژی دوولایەن.
هاوکات تاکوو ئێستا زۆرجار تورکیا ڕایگەیاندوە کە بەنیازی سازکردنی ناوچەیەکی بێ خەمە لە قوڵایی سی چل کیلۆمەتری نێو خاکی عێراق دا.