وشداریی چاودێری مافی مرۆڤ لەبارەی شوێنهاتەکانی دەرکرانی بڕیاری قورس بۆ ڕێبەرانی کورد لە تورکیا
چاودیری مافی مرۆڤ ڕایگەیاند: دەرکرانی بڕیاری قورسی زیندان و بەندکران بۆ سەرکردەو ڕێبەرانی کوردی تورکیا، دەبێتەهۆی قووڵتربوونی شەڕ و پێکدادان و بەرەوڕووبوونەوەی دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ پەکەکە.
چاودێری مافی مرۆڤ، دەرکرانی بڕیارگەلی قورسی بەندکران بۆ دەیان کەس لە سەرکردە سیاسییەکانی کوردی تورکیای بە نادادگەرانەو نایاسایی و بە زەبرێکی کاریی لە پرۆسەی دیموکراسی زانی لە تورکیادا.
"هیو ویلیامسۆن"، بەڕێوەبەری بەشی ئوروپاو ئاسیای ناوەندیی چاودێریی مافی مرۆڤ وێڕای ئاماژە بە دەرکرانی بڕیاری٤٢ساڵ زیندان بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش، سیاسەتوانی کوردی تورکیاو ژمارێکی دیکە لە ڕێبەرانی کوردی ئەو وڵاتە، وتی: ئەو کارە، چەشنێک دادگەییکرانی بەکۆمەڵی سیاسەتوانانی کوردو هەوڵدان بۆ ناکارا کردنی دەنگی کوردەکانە لە هەڵبژاردنە جیاجیاکان لە تورکیا.
ناوبراو وشداریی دا، ئەو کردەی دەزگەی دادەوانیی تورکیا، کردەیەکی سیاسییەو رەوتی دیموکراتیک لەو وڵاتە پەک پێ دەخا.