May 26, 2024 12:45 Asia/Tehran

کۆڕی پرسەو سەرەخۆشی بۆ شەهیدانی خزمەت بەئامادەبوونی هاووڵاتیان و بەرپرسانی تورکیا لە ئانکارا و ئەستەموڵ بەڕێوە چوو.

ژمارێکی زۆر لە خەڵکی تورکیا لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە لەوان، ئانکارا و ئەستەمووڵ، بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهید "سەید ئیبراهیم ڕەئیسی" و شاندی هاوڕێی، کۆڕێکی یادکردنەوەو تازیەدارییان بەڕێوەبرد.

تاقمێک لە شارومەندانی تورکیش لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی شەهید ڕەئیسی و شاندی یاوەری، لە شوێن ماڵی فەرهەنگی باڵوێزخانەی ئێران لە ئانکارا بەشدار بوون.

ئەو ڕێوڕەسمە بە بەشداریی ژمارێک لە نوێنەرانی ئەنجومەنی نیشتمانیی تورکیا، سەرکردەو ئەندامانی پارت ولایەنە سیاسییەکان، نوێنەرانی دیپلۆماتیکی باڵوێزخانەکانی تاجیکستان، ئەفغانستان، عێراق، مامۆستایانی زمانی فارسی، پێش نوێژ و گوتاربێژانی مزگەوتەکان، ناوەندە فەرهەنگییەکان، خوێندکارانی ئێرانیی دانیشتووی ئانکاراو چین و توێژە جۆربەجۆرەکانی خەڵک و ئێرانیەکانی تورکیا و بەخوێندنەوەی قورئانی پیرۆز دەس پێ بوو.

"دۆغان پکین"، جێگری سەرۆکی پارتی "دووبارە رەفاە" و نوێنەری ئەو پارتە لە پەرلەمانی تورکیا لەو ڕێوڕەسمەدا وێڕای پەسندانی کەسایەتیی جەماوەریی و شۆڕشگێرانەی ئایەتوڵڵا رەئیسی و ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوە، ئەو کارەساتەی لە مەقامی مەزنی ڕێبەری، گەلی ئێران، دەوڵەت وکۆمەڵگای دیپلۆماتیکی ئێران سەرەخۆشی کرد. هەروەها لە ئەستەمووڵ، بەهەوڵی یەکێتی ئوممەتی واحیدە، شارومەندانی تورک بەئامادەبوون لەبەردم کۆنسولخانەی وڵاتەکەمان لەگەڵ خەڵک و دەوڵەتی ئێران هاوخەمییان دەربڕی.

سەرپەیڤ