May 30, 2024 11:05 Asia/Tehran

سوپای تورکیا له‌ڕێگه‌ی فڕۆکەی جەنگیه‌وه‌ ژمارەیەک سنوری گوندی ناحیەی سیدەکانی بۆردومان کرد و تاوه‌كو ئێستا زه‌ره‌ر زیانه‌كان نه‌زانراون.

 به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای تورکیاوە ‌ئاگر لە سنوری چیای بۆڵێ کەوتۆتەوە و روبەرێکی زۆری پاوان و دارستان سوتاوە.

 بۆردومانی سنوری گوندەکانی خەلیفان و لێلکان و سیران و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ش كراوه‌، به‌هۆی چۆڵی ئه‌و ناوچانه‌ و بونی مه‌ترسیه‌كانه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا هیچ زانیاریه‌ك له‌باره‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون.

سەرپەیڤ