شەڕ و پێکدادان لە پەرلەمانی تورکیا پاش گیرانی شارەداری شاری هەکاری
نوێنەرانی پارتی دەسەڵاتداری ئاکپارتی و دەم پارتی کە لایەنگری کوردەکانی تورکیایە، لە نێو پەرلەمانی ئەم وڵاتەدا لە سەر مەسەلەی قۆڵبەستکران و دانانی کەسێکی تر لە سەر پۆستەکەی بوو بە شەڕ و پێکدادانیان.
پاش ئەوەی کە پۆلیسی تورکیا ڕۆژی دووشەممە "محممەد سدیق ئاکیس" شارەداری شاری هەکاری تەنیا دوو مانگ پاش ئەوەی لە هەڵبژاردنی ناوخۆییدا بردیەوە، قۆڵبەست کرد، ناڕەزایەتی جەماوەری لە پارێزگا کوردنشینەکانی تورکیا دەست پێ بوو و دەپم پارتی ئەم بڕیارەی حکومەتی بە سیاسی زانی. شەڕ و پێکدادان لە پەرلەمانی تورکیایش ئەو کاتەی دەست پێ بوو کە نوێنەرانی دەم پارتی دەستیان دایە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە قۆڵبەست کرانی ئاکیس و دانانی کەسێکی تر لە سەر پۆستەکەی، پاشان بە بەدەستەوەگرتنی لافیتە و وتنەوەی درووشم ئەو بڕیارەی حکومەتی تورکیایان ئیدانە کرد. لەو لایشەوە نوێنەرانی پارتی داد و گەشەپێدان، پارتی دەسەڵاتداری تورکیا ئەم لافیتە و درووشمانەیان دڕاند و وێنە و گرتەگەلی بڵاوکراوە پیشاندەری ئەوەن کە نوێنەرانی پەرلەمان شەڕ و دەمەقڕە لە نێوانیان ڕووی داوە و پاڵیان بە یەکترییەوە ناوە.
پەلاماری یەکێک لە نوێنەران بە مست دەسپێکەری ئەو شەڕ و پێکدادانە بوو. ژمارێک لە نوێنەران لەم شەڕ و لێکدادانە کەوتنە سەر عەرد و ژماری دیکەیش هەوڵیان دا خۆیان دوور بخەنە لەو پێکدادانانە. دابەدوای ئەوە پەرلەمانی تورکیا داخرا و پشووی ڕاگەیاند.
دەم پارتی بەجاران هەرچەشنە لەپێوەندیدابوونی خۆی لەگەڵ پەکەکەی ڕەت کردۆتەوە.