تورکیا قەدەغەی فڕینەکانی خۆی بۆ فڕگەی نێودەوڵەتی سلێمانی درێژکردەوە
تورکیا قەدەغەی سەفەرەکانی ئاسمانی بۆ فڕگەی نێودەوڵەتی سلێمانی هەتا شەش مانگی دیکە، درێژکردەوە.
لەم بارەوە هەندەرین هیوا موفتی بەڕێوەبەری فڕگەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند لە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ئاگادارکراینەوە هەتا شەش مانگی دیکە قەدەغەی سەفەرەکانی ئاسمانی نێوان تورکیا و سلێمانی درێژ دەبێتەوە.
ناوبراو وتیشی ڕێکخراوی فرۆکەوانی عێراق هیچ شی کردنەوەیەکی لەمبارەوە ڕانەگەیاندووە و تەنیا بڕیارەکەی خۆی ڕادەستی ئێمە کردووە هاوکات هەوڵەکان هەتا گرتنەبەری بڕیاری دەست پێکرانەوەی فڕینەکان، درێژەیان هەبووە.
بەرلەمە تانژو بیلگیچ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند بوو کە لە چوارچێوەی پەرەپێدانی چالاکییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە سلێمانی و دزەکردنی ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییە لە نێو فڕگەی نێودەوڵەتی ئەم شارە و دوابەدوای ئەوەش هەڕەشەکان بە دژی ئاسایشی فڕین، دەوڵەتی ئەم وڵاتە بڕیاری دا فڕینەکانی بۆ ئەم فڕگەیە ڕابگرێ.